سەرۆكی ئەركانی ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل لەقەیرانی كەمی هێزی مرۆییدا دەڕوخێت


وێستگەنیوز-

رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل لەزاری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەو وڵاتەوە هۆشداری "روخانی ناوخۆیی" سوپا بەهۆی كەمی بەرچاوی هێزی مرۆیی دەدات.

بەپێی ئەو راپۆرتە ئەیال زامیر، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل لە كۆبوونەوەی كابینەی ئەمنی وڵاتەكەی جەختی لەوە كردوەتەوە ئەگەر یاسای نوێی سەربازگیری و درێژكردنەوە ماوەی سەربازیی و بەهێزكردنی هێزی یەدەگی بەخێرایی پەسەند نەكرێت، بەم زووانە سوپا تەنانەت ناتوانێت ئۆپەراسیۆنی رۆژانەی خۆی ئەنجام بدات.

هاوكات، فەرماندەی ناوەندی سوپا رایگەیاندوە كە سیاسەتی دەوڵەتی ئیسرائیل لە كەنارەكانی رۆژئاوا، لەوانە دروستكردنی شارۆچكەكان گوشاری زۆری دروست كردوە و هێزی مرۆڤیی زیاتر پێویستە.

لەلایەكی ترەوە كەسانێك وەك یائیر لاپید، سەرۆكی سەرەكی نەیاری دەوڵەتی ئیسرائیل، حكومەت بە خۆوەردان لە شەڕێكی چەند بەرەیی بە بێ سەرچاوەی تەواو تۆمەتبار كردوە.

لەبەرامبەردا نوسینگەی بنیامین نتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەو رەخنانە رەتدەكاتەوە و كێشەكان بۆ لەمپەرە یاساییەكان دەگەڕێنێتەوە.


PM:05:53:27/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت