فیرقەی 82ی ئەمریکی، 12 زانیاری کە ڕەنگە نەیانزانیت
وێستگەنیوز-
ئەمریکا پلانی هەیە هەزاران سەرباز، لە فیرقەی 82ی پیادەی پەرەشوتەوان، یەکێکه لە هێزهكانی نوخبه، ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بە ئامانجی پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ به ئێران.
بهگوێرهی میدیا ئەمریکییەکان، پنتاگۆن دەیەوێت بەم هەنگاوە، بژاردەکانی فراوانتر بکات، تەنانەت بۆ ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ناو خاکی ئێرانیشدا.
فیرقەی 82ی پەرەشوتەوان چییە؟
یەکەیەکی پیادەی چالاکە لە سوپای ئەمریکا، لە ساڵی 1917 دامەزراوە.
چی ئەم فیرقەیە لە بەشەکانی تری سوپا جیا دەکاتەوە؟
پسپۆڕی له ئۆپەراسیۆنی سەخت، تایبەتمەندن بە ئۆپەراسیۆنە مەترسیدارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە سەربازییەکانی دوژمن.
هێزی وەڵامدانەوەی خێرا، دەتوانن تەنها لە ماوەی 18 کاتژمێردا، لە هەر شوێنێکی جیهان جێگیر بن و ئۆپەراسیۆنی دابەزینی پەرەشوتەوانی ئەنجام بدەن.
گرنگترین ئەرکەکانیان
خێراترین یەکەی سوپای ئەمریکان بۆ جێگیربوون لە مەیدانی جەنگدا.
بەشدارییان لە زۆربەی جەنگە گەورەکاندا کردووە، لە ڤێتنام و پەنەماوە تا جەنگی عێراق.
بۆچی پێیان دەوترێت " ههمو ئهمریكای / All American؟"
لە کاتی دامەزراندنیدا، سەربازانی ئەم فیرقەیە، لە هەموو 48 ویلایەتەکەی ئەو کاتەی ئەمریکا کۆکرابوونەوە، بۆیە نازناوی "All American" یان لێنرا و دروشمی سەر شانیان پیتی (AA)یە.
ئاراستەی جوڵەیان بۆ کوێیە؟
هێزەکان ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون، بەڵام تا 25ی ئازار شوێنی وردی جێگیربوونیان ڕانەگەیەندرابوو. بەرپرسان ئاماژە بەوە دەدەن لە شوێنێک دادهنرێن، بتوانن هێرش بکەنە سەر ئێران. پێکهاتەی ئەم هێزە لە دوو کەتیبە كه نزیکەی ههزار و 600سهربازه لهگهڵ تیمی پشتیوانی پێکدێت.
بنکەی سەرەکییان لە کوێیە؟
ئەم فیرقەیە، لە بنکەی "فۆرت براگ" لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور جێیگربوون و پێشتر پێیان دهوترا فۆرت لیبرتی.
ئەرکە چاوەڕوانکراوەکان
کۆنتڕۆڵکردنی دوورگەی خارگ، یەکێک لە سیناریۆکان کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دوورگە ستراتیژییەی ئێرانە کە 90%ی هەناردەی نەوتی ئێرانی پێدا تێپەڕ دەبێت.
ئۆپەراسیۆنی ورد، پسپۆڕانی سەربازی پێیان وایە، ئەم قەبارەیە لە هێز، بەس نییە بۆ داگیرکارییەکی گەورە، بەڵکو تەنها بۆ ئۆپەراسیۆنی سنووردار و زۆر ورد بەکاردێن.
تیمی لیوای یەکەمی شەڕکەر چییە؟
ئەم یەکەیە یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی فیرقەی 82 و خاوەنی تایبەتمەندی و مێژوویەکی دەوڵەمەندە.
مەشق و ڕاهێنان، لیوا شەڕکەرەکانی سەر بە فیرقەی 82ی پەرەشوتەوان، مەشقی چڕیان پێ دەکرێت، بۆ ئەوەی هەمیشە لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن.
جێگیربوونی خێرا، ئەم یەکەیە تایبەتە بە ناردنی بەپەلە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کاتی قەیرانە کتوپڕەکاندا.
نازناوی "شەیتانەکان بە پانتۆڵە شۆڕەکانەوە"
ئەم یەکەیە، پێشتر بەشێکیان سەر بە فەوجی 504ی پیادەی پەرەشوتەوان بوون، خاوەنی نازناوی مێژوویی" Devils in Baggy Pants"ن. ئەم ناوە لە لایەن هێزەکانی نازییەوە، لە کاتی جەنگی دووهمی جیهانیدا لێاننراوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ترس و تۆقینەی کە لە دڵی ئەڵمانەکاندا دروستیان کردبوو.
پێکهاتەی هێزەکە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"، ئەو هێزەی بەرەو ناوچەکە دێت، لە دوو کەتیبە پێکدێت، کە هەر کەتیبەیەک نزیکەی 800 سەرباز لەخۆ دەگرێت.
سەرکردایەتی
فەرماندەی فیرقەکە، لیوا براندۆن تیجتمایر، لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندانی پشتیوانی، سەرپەرشتی ئەم جوڵەیە دەکەن.
تایبەتمەندیی شەڕکردنیان
سەربازانی فیرقەی 82 بە یەکێک لە دێرینترین و بەئەزموونترین یەکەکانی سوپای ئەمریکا دادەنرێن. پسپۆڕی سەرەکییان بریتییە لە
داگیرکردنی ناوچە جێناکۆکەکان، هێرشبردنە سەر ئەو شوێنانەی کە دوژمن تێیاندا جێگیر بووە.
کردنەوەی مەیدانی جەنگ
زۆربەی کات ئەرکی سەرەکییان بریتییە لە شکاندنی هێڵی یەکەمی بەرگریی دوژمن و پاککردنەوەی ڕێگا، تاوەکو ڕێ خۆش بکەن بۆ هاتنە ناوەوەی هێزەکانی تری سوپا لە دوای خۆیانەوە.
بهڵام شاریزایان پێیانوایه، قهبارهی ئهم هێزهی ڕهوانهكراوه، بهس نییه بۆ ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی فراوان له ڕووبهری گهورهدا. لهم بارهیهوه ئهلێكس بلیتاس، شارهزا له ئهنجومهنی ئهتڵهسی دهڵێت ئهم هێزه: "بهس نییه بۆ داگیركارییهكی فراوان یان كۆنترۆڵكردنی شارێك و تهنها دهتوانێت ئۆپهراسیۆنی سنوردار یان ورد ئهنجامبدات".
PM:10:46:26/03/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت