ئەردۆغان: تورکیا بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو ئازارانەی رووبەڕووی گەلانی ناوچەکە دەبنەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری تورکیا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئێرانی کرد و رایگەهەوڵی تێوەگلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کارەساتێکی گەورە دەدات.
پێنجشەممە 26ی ئاداری 2026، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "جەنگی سەر ئێران بۆنی خوێن و بارووتی بە ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە، تا وای لێهاتووە منداڵانی بێتاوان لە ناو قوتابخانەکانیاندا دەبنە ئامانجی مووشەکەکان".
ئاماژەی بەوەکرد، "تورکیا جیاوازی لە نێوان برا و دراوسێکانیدا ناکات و بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو ئازارانەی رووبەڕووی گەلانی ناوچەکە دەبنەوە".
ئەردۆغان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئێرانی کرد و وتی، "ناوچەکە بە ئازارترین سەردەمی خۆی تێدەپەڕێنێت و تۆڕێکی قڕکردن کە پڕە لە رق و کینە، هەوڵی تێوەگلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کارەساتێکی گەورە دەدات".
وتیشی، "حکومەتی نەتانیاهۆ تەنیا بە ئامانجگرتنی ئێرانەوە نەوەستاوە، بەڵکو خەریکی جێبەجێکردنی پلانەکانیەتی بۆ داگیرکردنی هەنگاو بە هەنگاوی خاکی لوبنانیش".
دووپاتیکردەوە، "گەل و حکومەتی تورکیا لەکاتی تەنگانەدا دۆست و براکانیان تەنیا جێناهێڵن و بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی گەلانی ستەملێکراو".
PM:10:44:26/03/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت