ترەمپ: ئەگەر بۆردومانی ئێرانمان نەکردایە دەبوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "ئەگەر بە فڕۆکەی بۆمبهەڵگری (B2) ئێرانمان بۆردومان نەکردایە لە ماوەی دوو هەفتە تا مانگێک دەبوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت؛ "لە سێ هەفتەی ڕابردوو توانا سەربازییەکانی ئێران بە ئاستێک بۆردومان کردووە لە بڕوای کەسدا نیە، ئێمە هێزی دەریایی و ئاسمانیی ئێرانمان بە تەواوی لە ناو بردووە".
جەختی لەوەش کردووە، زۆرینەی سەرکۆی هەڵدانی مووشەکەکانی ئێرانمان لەناو بردووە، زیانێکی زۆرمان بەو شوێنانەی ئێران گەیاندووە کە درۆنیان لێ بەرهەم دەهێنا.
وتیشی: ئێران خۆی داوای رێککەوتنی کردووە، ئێرانییەکان دانوستانکاری زۆر زیرەکن بەڵام شەڕکەری باش نین، نازانم لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن یان نا.
ترەمپ لە قسەکانیدا رەخنەی توندی ئاراستەی هاوپەیمانی ناتۆ و بەریتانیا کرد و ناتۆیی بە "پڵنگێکی کارتۆنی" وەسف کرد کە تەنیا ئەمریکا یارمەتییان دەدات و سەبارەت بە بەریتانیاش وتی: "پێیان گوتین کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرین، بەڵام کەشتییەکانی ئەوان لەچاو ئەوانەی ئێمە وەک یاری منداڵان وان، دواتریش گوتیان دوای جەنگ دەنێرین، منیش گوتم نامانەوێت سوپاس
PM:05:59:26/03/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت