ئێران بە فەرمی وەڵامی ئەمریکای دایەوە
وێستگەنیوز-
بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، شەوی
رابردوو تاران لەڕێی نێوەندگیرەکانەوە بەفەرمی وەڵامی پێشنیارە 15 خاڵییەکەی ئەمریکا
بۆ راگرتنی شەڕی داوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری سەرچاوەیەکەوە
بڵاویکردەوە؛ "ئێران چەند مەرجێکی بۆ راگرتنی شەڕ داناوەو لەئێستادا چاوەڕێی
وەڵامی لایەنی ئەمریکی دەکات ".
بەپێی ئەو زانیارییانە، مەرجی ئێران بۆ لایەنی
ئەمریکی ئەوە بوە، دەستبەجێ شەڕ و کوژرانی بەرپرسانی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە
رابگیرێت، هەروەها دوبارەنەبونەوەی هێرشی دیکە بۆ سەر ئێران زامن بکرێت و رێکارێکیش
بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی جەنگ دابنرێت.
بەرپرسانی ئێران هۆشداریشیان داوە لەوەی لە
ماوەکانی رابردودا ئەمریکا لەئانوساتی دانوستاندا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجامداوەو
دەڵێت،" ئەوەی ئێستاش رودەدات رەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ دروستبونی گەڕێکی دیکەی
ئاڵۆزییەکان ".
PM:05:30:26/03/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت