ترەمپ بۆ ئێران: ئەگەر زوو بڕیار نەدەن رێگەی گەڕانەوە نامێنێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێرانییەکان هۆشداریشی دا کە ئەگەر بە زوویی پێشنیازەکەی واشنتۆن پەسند نەکەن، "رێگەی گەڕانەوە نامێنێت و دەرەنجامەکەشی باش نابێت."

رۆژی پێنجشەممە 26ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پەیامێکی نوێدا لە تروس سۆشیەڵ رایگەیاند؛ "دانوستاندنکارانی ئێران زۆر جیاواز و سەیرن؛ ئەوان بۆ واژۆکردنی رێککەوتن لێمان دەپاڕێنەوە، کە دەبێت هەرواش بکەن، چونکە لەڕووی سەربازییەوە تێکشکێندراون و چانسی گەڕانەوەیان نییە."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئێرانییەکان دەڵێن، "تەنیا سەیری پێشنیازەکە دەکەین"، بەڵام ترەمپ دەڵێت "ئەمە هەڵەیە" و دەشڵێت؛ "باشترە بە زوویی جیددی بن، پێش ئەوەی کات بەسەربچێت، چونکە کاتێک ئەوە روویدا، ئیدی رێگەی گەڕانەوە نییە و ئەوەش جوان نابێت."


PM:03:14:26/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت