ئیسرائیل ناوی عێراقچی و قالیبافی له لیستی تیرۆر لادەبات
وێستگەنیوز-
به‌رپرسێكی پاكستانی ئاشکرایدەکات کە وڵاتەکەی داوای له ئه‌مریكا
كردووه ئیسرائیل ئاگادار بكاته‌وه عێراقچی و قالیباف نه‌كاته ئامانج.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 26ی ئازاری 2026، به‌رپرسێكی پاكستان به
ئاژانسی "ڕۆیته‌رز"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی داوای له
واشنتۆن كردووه، ئیسرائیل ناوی "عه‌باس عێراقچی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
و "محه‌مه‌د باقر قالیباف" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانی، له لیستی ئه‌و
كه‌سانه سڕیوه‌ته‌وه كه بڕیار بوو بكرێنه ئامانج.
ئه‌و به‌رپرسه پاكستانییه ده‌ڵێت: "ئیسرائیلییه‌كان به وردی
شوێنی ئه‌و دوو كه‌سه‌یان لای بوو و ده‌یانویست له‌ناویان ببه‌ن، به‌ڵام ئێمه به
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانمان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بكوژرێن، كه‌سی تر نامێنێته‌وه
قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌ربۆیه ئه‌مریكا داوای له ئیسرائیلییه‌كان كرد پاشه‌كشه
بكه‌ن."
تره‌مپ: ئێرانییه‌كان ده‌ترسن بكوژرێن
ئێواره‌ی دوێنی چوار شه‌مه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جه‌ختی
له‌وه كرده‌وه ئێران سه‌رقاڵی دانوستانه‌كانی ئاشتییه و ئه‌وه‌ی كه تاران ڕه‌تیده‌كاته‌وه،
به‌هۆی ترسه‌وه‌یه: "چونكه دانوستانكاره ئێرانییه‌كان، ترسیان هه‌یه له‌سه‌ر
ده‌ستی گروپه‌كانی خۆیانه‌وه بكوژرێن."
تره‌مپ له كاتی نانی ئێواره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی كۆمارییه‌كاندا
وتی: "به‌ڕاستی ئه‌وان دانوستان ده‌كه‌ن و زۆر به په‌رۆشن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن،
به‌ڵام ده‌ترسن ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ن، چونكه پێیان وایه ئه‌گه‌ر بڵێن دانوستان ده‌كه‌ین،
ئه‌وا له‌لایه‌ن گروپه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌كوژرێن و ئه‌وان ده‌شترسن له‌وه‌ی له‌لایه‌ن
ئێمه‌وه بكوژرێن."
PM:01:13:26/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت