سێنتكۆم ئامارێكی قورس ئاشكرا ده‌كات: چی له ناوخۆی ئێران‌دا تێكشكێندراوه؟
وێستگەنیوز-
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 26ی ئازاری 2026، براد كۆپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی
ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم)، ڕایگه‌یاند ئۆپەراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی،
بوونه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كانی ئێران به ڕێژه‌ی له
90%.
كۆپه‌ر جه‌ختی كرده‌وه كه 92% گه‌وره‌ترین كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی
ئێران، تێكشكێندراون و سوپای ئه‌مریكا "زياتر له 10 هه‌زار ئامانجی سه‌ربازیی
له ناوخۆی ئێران‌دا پێكاوه".
جوڵه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان
وێنه مانگه ده‌ستكرده‌كان، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكا"USS Tripoli" كه یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی مارێنزی
بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست هه‌ڵگرتووه، له
دوورگه‌ی "دیێگۆ گارسیا"ی ئۆقیانووسی هیندی له‌نگه‌ری گرتووه.
كۆمپانیای "میزار ڤیژن"ی چینی بۆ هه‌واڵگریی جوگرافی، وێنه‌ی
ئه‌و كه‌شتییه 260 مه‌ترییه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و شرۆڤه‌كاران پێیان وایه، ئه‌مه
دواین وێستگه‌یه پێش گه‌یشتنی به ناوچه‌كه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كه‌شتییه
نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 200سه‌ربازی یه‌كه‌ی
31ی مارێنزی هه‌ڵگرتووه.
هه‌ڕه‌شه و دانوستان
ڕۆژی چوارشه‌ممه، حكومه‌تی ئه‌مریكا هۆشداریی دایه ئێران، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن
نه‌كات، هێرشه‌كانی چڕتر ده‌كاته‌وه و له‌م باره‌یه‌وه كارۆلین لیڤێت، وته‌بێژی
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: "پێویست به مه‌رگ و وێرانیی زیاتر ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئێران ڕاستییه‌كان قبوڵ نه‌كات و نه‌زانێت كه له رووی سه‌ربازییه‌وه شكستی
خواردووه، ئه‌وا سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، گره‌نتی ئه‌وه ده‌كات، گورزی زۆر
توندتر، له‌وانه‌ی پێشوو، لێ بوه‌شێندرێت."
لیڤێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد تاران هه‌لێكی بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌به‌رده‌مدایه،
ئه‌وه‌ش پێویستی به وازهێنانه له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كانه
بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كان
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران باسیان له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
پێشنیازه‌كانی واشنتۆن كردووه، به‌ڵام كۆشكی سپی ده‌ڵێت، دانوستانه‌كانی ئاشتی به‌رده‌وامن
و به‌رهه‌مدارن.
كارۆلین لیڤێت دووپاتی كرده‌وه: "سه‌رۆك تره‌مپ له‌خۆڕا هه‌ڕه‌شه
ناكات و ئاماده‌یه، ده‌رگاكانی دۆزه‌خ بكاته‌وه؛ پێویسته ئێران دووباره هه‌ڵه
له حیساباتی خۆیدا نه‌كات."
سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه 15 خاڵییه‌ی كه بۆ تاران نێردراوه، وته‌بێژی
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ندێك له‌و
زانیارییانه‌ی میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه ڕاستن، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی ئه‌مریكا
هیچ "خشته‌یه‌كی كاتی" بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتووچۆی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان
له گه‌رووی هورمز دیاری نه‌كردووه.
PM:12:15:26/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت