وەزیری بەرگری بەریتانیا: لەشەڕی ئێراندا "دەستی شاراوەی پوتین" دیارە
وێستگەنیوز-
جۆن هەیڵی، وەزیری بەرگری بەریتانیا رایدەگەیەنێت كە ئێران و روسیا "جەمسەری توندوتیژین"و لەم شەڕەدا "دەستی شاراوەی پوتین" لە ئێران دیارە.
وەزیری بەرگری بەریتانیا لە لێدوانێك بۆ كەناڵی بی بی سی رایگەیاند، "بەپێی زانیارییەكانی بەریتانیا، پێش لە دەسپێكی شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، روسیا لەرێگەی پێدانی زانیاریی سەربازیی یارمەتی ئێرانی كردوە و لە بواری درۆن و شەڕی ئەلكترۆنی راهێنانی بە ئێرانییەكان كردوە.
هەروەها دەڵێت، "پوتین دەیەوێت سەرەنجی ئێمە لەو كارەكەی كە لەشوێنێكی دیكە (ئۆكرانیا) دەیكات دوور بخاتەوە، بەڵام ئێمە رێگەی پێنادەین".
هەیڵی بە ئاماژە بەوەی كە بەریتانیا سەرقاڵی "بەرگری لە بەرژەوەندی بەریتانییەكان، بنكە سەربازییەكان و هاوپەیمانان" لە ناوچەكەیە، وتی كە فڕۆكەكانی بەریتانیا "زیاتر لە هەزار كاتژمێر" بەسەر ئاسمانی ناوچەكە فڕیون.
AM:11:45:26/03/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت