قالیباف هەڕەشەی لێدانی ژێرخانی وزەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هەڕەشەی توندی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و دەڵێت، "هەر هەوڵێک بۆ هاوکاریکردنی دوژمنان لە داگیرکردنی دوورگەکانی ئێران، رووبەڕووی هێرشی وێرانکەر بۆ سەر سەرجەم ژێرخانتان دەبنەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئاداری 2026، محەمەد باقر قالیباف، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد و رایگەیاند کە دوژمنانی ئێران بە پشتیوانیی راستەوخۆی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە، خەریکی داڕشتنی پیلان و ئامادەکارین بۆ داگیرکردنی یەکێک لە دوورگەکانی ئێران.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بە وردی چاودێریی سەرجەم جموجۆڵەکانی دوژمن دەکەن و رایگەیاند؛ "هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان و هیچ جوڵەیەکی نەیاران لە چاومان ون نابێت."

لە پەیامەکەیدا، قالیباف هەڕەشەیەکی راستەوخۆی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە کرد و رایگەیاند؛ "ئەگەر دوژمنان هەر هەنگاوێکی کردەیی بنێن، ئەوا سەرجەم ژێرخان ئابووری و وزەی ئەو وڵاتە ناوچەییانەی کە هاوکارییان دەکات، دەبێتە ئامانجی هێرشی بەردەوام و بێبەزەییانەی ئێران، بە جۆرێک کە هیچ بوارێک بۆ ڕەحمکردن نەمێنێتەوە."


PM:10:07:25/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت