ئێران 5 مەرج بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ رادەگەیەنێت
وێستگەنیوز-
بەرپرسێكی باڵای ئەمنی- سیاسی ئێران رایدەگەیەنێت وڵاتەكەی
پێشنیارە 15 خاڵیەكەی ئەمریكا رەتدەكاتەوە و لەبەرامبەردا 5 بۆ كۆتایی هێنانی شەڕ
مەرج پێشنیار دەكات.
ئەو بەرپرسە كە ناوی ئاشكرا نەكردوە بە ئاژانسی رۆیتەرزی
وتووە كە وەڵامی سەرەتایی ئێران بۆ پێشنیارەكانی ئەمریكا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ ئەرێنی
نەبووە، بەڵام تاران سەرقاڵی تاوتوێكردنی ئەو پێشنیارانەیە.
هاوكات بەرپرسێكی باڵای ئەمنی ئێران بە كەناڵی ئینگلیزی
زمانی پرێس تیڤی سەر بە دەنگ و رەنگی ئێرانی وتووە كە وڵاتەكەی بۆ كۆتایی هێنان بە
شەڕ 5 مەرجی هەیە كە بریتین لە:
1. "دەستدرێژیی و تیرۆر لەلایەن دوژمنەوە
كۆتایی پێبێت".
2. "دۆخێكی كۆنكرێتی دروست دروست بكرێت
كە جارێكی دیكە شەڕ دەست پێناكاتەوە".
3. "گەرەنتی پێدانی قەرەبوو و غەرامەی شەڕ
بكرێت".
4. "كۆتایی شەڕ لە هەموو بەرەكان و لەبەرەی
گروپی مقاوەمی كە لەم شەڕەدا بەشداربوون و لەسەرتاسەری ناوچەكە پەیڕەو بكرێت".
5. "دەسەڵات و سەروەریی ئێران بەسەر گەرووی
هورمز مافی سروشتی و یاسایی ئێران بووە و دەبێت و هەروەها گەرەنتی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی
لایەنی بەرامبەرە و دەبێت بە فەرمی بناسرێت".
PM:06:18:25/03/2026
ئهم بابهته 4076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت