وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا: ئەمریکییەکان لەگەڵ خۆیاندا دانوستان دەکەن


وێستگەنیوز-

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 25ی ئازاری 2026، وتەبێژێکی سەربازیی ئێران، گاڵتەی بە قسەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد، سەبارەت بە بوونی دانوستان بۆ ڕاگرتنی ئاگربه‌ست و جەختی کردەوە ئەمریکییەکان "تەنیا لەگەڵ خۆیاندا دانوستان دەکەن".


عەقید ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی "خاتمولئەنبیا"ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، ئەم لێدوانانەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی و لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێراوه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌.

زولفەقاری ده‌ڵێت: "ئەو هێزە ستراتیژییەی قسه‌تان له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌كرد، گۆڕاوە بۆ شکستێکی ستراتیژی. ئەوەی بانگەشەی ئەوە دەکات هێزێکی گەورەی جیهانییە، ئەگەر پێی بکرایە، لەم چەقبەستووییە دەهاتە دەرەوە. شکستی خۆتان بە ڕێککەوتن مەڕازێننەوە، سەردەمی بەڵێنە پووچەکانتان کۆتایی هاتووە".

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، "ئایا ململانێ ناوخۆییەکانتان گەیشتووەتە ئاستێک، واتانلێهاتووه‌ لەگەڵ خۆتاندا دانوستان بکەن؟".

ئەم لێدوانانەی زولفەقاری کەمێک دوای ئەوە هات کە ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پلانێکی 15 خاڵی بۆ ڕاگرتنی ئاگربه‌ست لە ڕێگەی وڵاتی پاکستاوە، بۆ ئێران ناردبوو.

زولفەقاری لەو بارەیەوە ده‌ڵێت، "قسەی یەکەم و کۆتاییمان لە ڕۆژی یەکەمەوە یەک شت بووە و هەر واش دەمێنێتەوە: ئەوانەی وەک ئێمەن، ناگەنە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەوانەی وەک ئێوەن، نە ئێستا و نە لە هیچ کاتێکی تریشدا".


PM:03:16:25/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت