وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەو کەشتییانەی سەر بە دووژمن نین دەتوانن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەو کەشتییانەی سەر بە دووژمن نین دەتوانن بە ناو تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، بەو مەرجەی پابەندی رێساکانی ئاسایش بن.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەو کەشتییانەی کە دووژمنکار نین، دەتوانن لە تێپەڕبوونی سەلامەت لە گەرووی هورمز سوودمەند بن، بەو مەرجەی بە هیچ شێوەیەک بەشداری نەکەن لە کارە دەستدرێژیکارییەکان دژی ئێران و پشتگیرییان نەکەن، هەروەها بە تەواوەتی پابەندی رێساکانی ئاسایش و سەلامەتی بن، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتە باڵاکانی ئێران بکەن".
ئاماژە بەوەکراوە، "کەشتی و کەرەستە و هەر جۆرە سەرمایەکی سەر بە لایەنە دەستدرێژیکارەکان بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەر وڵاتێکی دیکە کە بەشداریی هێرشەکانی کردووە، مافی تێپەڕبوونیان بە ناو گەرووەکەدا نییە".
AM:10:09:25/03/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت