لوبنان باڵیۆزی ئێران دەردەکات و مۆڵەتی جێهێشتنی پێدەدات


وێستگەنیوز-

دەسەڵاتدارانی لوبنان، متمانەیان لە باڵیۆزی دەستنیشانکراوی ئێران لە بەیرووت، وه‌رگرته‌وه‌ و ڕایانگەیاند تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، مۆڵەتی پێدراوە وڵات به‌جێبهێڵێت. ئەمە به‌ گوێره‌ی ئەوەی وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەرانی لوبنان بڵاوی کردووەتەوە.

ئاژانسی نیشتمانیی هەواڵ، ئاماژەی بەوە کردووە وەزارەتی دەرەوە، تۆفیق سەمەدی خۆشخۆ، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی ئێرانی لە لوبنان بانگهێشت کردووە و لەوێدا باڵیۆز عەبدولستار عیسا، ئەمینداری گشتیی وەزارەتەکە، بڕیاری دەوڵەتی لوبنانی پێ ڕاگەیاندووە، سەبارەت بە کشانەوەی ڕەزامەندی لەسەر متمانەبەخشین بە محەمەد ڕەزا شەیبانی، باڵیۆزی دەستنیشانکراوی ئێران و وەک کەسێکی نەخوازراو ناساندوویەتی.

دەسەڵاتدارانی لوبنان داوایان لە باڵیۆز کردووە لە ماوەیەکدا کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦ تێپەڕ نەکات، خاکی لوبنان جێبهێڵێت.

لە هەمان چوارچێوەدا، وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، ئەحمەد سوەیدان، باڵیۆزی لوبنانی لە ئێران بۆ ڕاوێژکردن بانگهێشت کردووەته‌وە، ئەمەش لەسەر بنه‌مای ئەوەی تاران، پێشێلكاری له‌ نه‌ریت و بنەما دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات كردووه‌.


PM:03:47:24/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت