سوپای پاسداران هەڕەشەی بۆردومانی کەرتی غەزە و باکوری فەلەستین دەکات


وێستگەنیوز-

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و رایدەگەیەنێت "دژ بە تاوانەکانی سوپای ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی لە فەڵەستین و لوبنان" کەرتی غەززە و باکوری فەلەستین دەکەنە ئامانج
.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "سوپای ئیسرائیل، بە قۆستنەوەی دۆخی شەڕ لە ناوچەکە و سەرنجی میدیاکان لەسەر ئەو شەڕە سەپێنراوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەیان بردووە، تاوانی جەنگی بەربڵاوی دژ بە خەڵکی مەدەنی لە لوبنان و فەڵەستین ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، "ئیسرائیل لە ئەنجامدانی جینۆساید هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە، بەردەوامیی ئەم کارە بەرگە نەگیراوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای ئیسرائیل ئاگادار دەکەینەوە کە ئەگەر تاوانەکانی دژ بە خەڵکی مەدەنی لە لوبنان و فەڵەستین بەردەوام بێت، ئەوە هێزەکانی دوژمن لە باکووری فەڵەستین و کەرتی غەززە بە قورسی بە مووشەک و درۆن بۆردومان دەکەین.


PM:03:33:24/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت