قالیباف: تائێستا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نەدراوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رەتیدەکاتەوە دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکا دەکات و دەڵێت، "دەستکاریکردنی بازاڕی دارایی و نەوتە".
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026، محەمەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "تائێستا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نەدراوە، هەواڵی ساختە بۆ دەستکاریکردنی بازاڕی دارایی و نەوت و دەربازبوونە لەو تاڵاوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل تێیدا گیریان خواردووە".
ئەم روونکردنەوەی قالیباف دوای لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا دێت کە وتی، "گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران کردووە"، هەروەها کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە هەواڵێکدا رایگەیاند، "ئەو بەرپرسەی ئێرانی کە دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام دەدات، محەمەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە"، بەڵام قالیقاب هەواڵەکانی رەتکردەوە.
PM:07:44:23/03/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت