ترەمپ: من نامەوێت موجتەبا خامنەیی بکوژرێت، نازانم هێشتا لە ژیاندایە یان نا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "من نامەوێت موجتەبا خامنەیی بکوژرێت، نازانم هێشتا لە ژیاندایە یان نا".
ئاماژەی بەوەکرد، "کوشنەر و ویتکۆف لەگەڵ ئێران گفتوگۆیان کردووە، هەروەها گفتوگۆی بەهێزمان لەگەڵ ئێران هەبوو و خاڵی سەرەکی رێککەوتن هەیە".
ترەمپ جەختی لەوەکردەوە، "ئێران دەیەوێت رێککەوتنێک بکەین و ئێمەش رێککەوتنمان دەوێت، رێککەوتنەکە بۆ ئیسرائیل ئاشتییەکی درێژخایەن و گەرەنتیکراو دەبێت".
باسی لەوەکرد، "ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبوایە، دەستی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگرت".
ترەمپ وتی، "دەستکەوتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو زۆر ئاسانە ئەگەر لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک ناتوانرێت گەرەنتی بکرێت".
وتیشی، "ئێران ماوەی 47 ساڵە هەڕەشەیە، هیچ وڵاتێکی جیهان لەگەڵ مندا ناکۆک نییە".
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، "بە ئامانجگرتنی هەر وێستگەیەکی کارەبا لە ئێران جیاواز دەبێت لەوەی رووسیا لە ئۆکرانیا دەیکات".
ئەوەشی خستەڕوو، "خامنەیی مردووە، چارەنووسی موجتەبای کوڕیشی نادیارە، من ئەو بە رێبەری راستەقینەی ئێران نازانم".
ترەمپ راشیگەیاند، "خاڵی زۆر هەیە بۆ رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران، تا ئێستاش 15 خاڵمان هەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران".
باسی لە گەرووی هورمز کرد و ئاماژەی بەوەدا، "گەرووی هورمز بەمزووانە دەکرێتەوە ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو بێت".
ترەمپ دەڵێت، "رەنگە کەسێک لە ئێران بدۆزینەوە کە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین کە هاوشێوەی سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا بێت".
دەشڵێت، "ئەگەرێکی جددی و ڕاستەقینە هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران و باوەڕم وایە ئەوان ئیرادەی ئەو کارەیان هەیە".
PM:05:15:23/03/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت