ئەکسیۆس: تورکیا و میسر و پاکستان پەیامیان لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئاڵوگۆڕکردووە
وێستگەنیوز-
تورکیا، میسر و پاکستان لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری جەنگ پەیامیان لە نێوان ئەمریکا و ئێران گواستووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026، ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، میسر و پاکستان لە دوو رۆژی رابردوودا رۆڵێکی کاریگەریان بینیوە لە ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکان لە نێوان هەر ئەمریکا و ئێران.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەم وەزیرانە بە جیا گفتوگۆیان لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامداوە بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
PM:04:43:23/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت