پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ تاران و چەندین شاری دیكەی ئێران بۆردومان كران


وێستگەنیوز-

بەپێی چەندین راپۆرتی جیاجیا، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی ئەمریكا و ئیسرائیل تاران و چەندین شاری دیكەی ئێرانیان كردوەتە ئامانج.

بەپێی راپۆرتی میدیاكانی ئێران چەندین شوێن لە باشوری ئەو وڵاتە، دورگەكانی خارك و كیش دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.

ماڵپەڕەكانی "عەسری ئێران" و خەبەر ئۆنلاین" رایانگەیاند لە رۆژئاوا و باشوری رۆژهەڵاتی تاران و دەوروبەری دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.

پایتەختی ئێران لە شەوی رابردووەو تا ئێستا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە هێرشی فراوانی كراوەتەسەر.

هاوكات پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای ئێران رایگەیاند كە هێزەی دەریایی ئەو وڵاتە لە بەندەر عەباس "دوو درۆنی خۆكوژی ئێرانیان تێكشاندوە".

كەناڵ "پرێس تیڤی"، تەلەفزیۆنی ئینگلیزی زمانی ئێران، دەڵێت كە فڕۆكەیەكی ئێف 15ی ئەمریكا لە كوەیت كەوتووەتە خوارەوە.


PM:03:41:23/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت