نوێنەری رێبەری ئێران: دوژمن بزانێت كە سورپرایزی نوێ بەڕێگەوەیە
وێستگەنیوز-
نوێنەری رێبەری كۆماری
ئیسلامی لە سوپای پاسداران دەڵێت، "دوژمن دەبێت چاوەڕوانی ئەو سورپرایزانە بێت
كە نە بینیویەتی و نە بیستویەتی و بە پشتیوانی خوا سەركەوتنی كۆتایی بۆ بەرەی ئیسلامە".
لە پاش هەڕەشەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و
دانانی مۆڵەتی 48 كاتژمێری بۆ ئەوەی ئێران گەرووی هورمز بە ڕووی كەشتییەكاندا بكاتەوە،
كاردانەوەی جیاجیای بەرپرسانی ئێرانی لێكەوتەوە.
عەبدوڵا حاجی سادقی،
نوێنەری موجتەبا خامنەیی رێبەری ئێران لە سوپای پاسداران لە پەیامەكەیدا ئاماژە بەوەش
دەكات "زاڵمان ئاواتی تەسلیم بوونی كۆماری ئیسلامی دەبنەگۆڕ، ئێمە لە
قوتابخانەیەك پەروەردە بووین كە تەسلیم بوون بە زەلیلی دەزانێت".
PM:01:50:23/03/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت