تره‌مپ هەڕەشەی وێرانکردنی گشتگیر لە ئێران دەکات


وێستگەنیوز-

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌، 23ی ئازاری 2026، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە پرەنسیپی ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە کردەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ دیدگای خۆی بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوە.

ترامپ لە پۆستێکدا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە، ئەگەر ئه‌و ده‌ربڕینه‌ شیاوبێت.

پێشتر ترامپ هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران دووباره‌ كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ بەر لە کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتە دوو ڕۆژییەی کە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، به‌ ئێرانی دابوو.

ترامپ ئێوارەی یەکشەممە بە کەناڵی 13ی ئیسرائیلی ڕاگەیاند "دەرەنجامەکان بەم زووانە ڕوون دەبنەوە"، هەروەها سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی توندی ئاراستەی ڕژێمی ئێران کرد و وتی: "بەم زووانە دەزانن چی ڕوودەدات، سەبارەت بەو ئاگادارکردنەوەیەی بۆ بە ئامانجگرتنی وێستگەکانی وزە دراوە، دەرەنجامەکە زۆر باش دەبێت، وێرانکارییەکی گشتگیر بۆ ئێران ڕوودەدات و ئەوەش زۆر کاریگەر دەبێت".

ترامپ مۆڵەتی 48 کاتژمێری دابووە ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و هۆشداریی دابوو لە هێرشکردنە سەر وێستگەکانی وزەی ئەو وڵاتە ئەگەر داواکارییەکەی جێبەجێ نەکەن.


AM:10:54:23/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت