تاران و چەندین شاری دیکەی ئێران بەچڕی بۆردومان کران
وێستگەنیوز-
درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی
ئاداری ٢٠٢٦ تاران و چەند شارو ناوچەیەک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و
ئیسرائیل بۆردومان کرا و لە هەندێک شوێن کارەبا بڕاوە.
دەوروبەری کاژێر 05:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، زنجیرەیەک تەقینەوەی
یەک لەدوای یەک لە ناوچە جیاجیاکانی تاران روویانداوە. لە رۆژهەڵاتی تاران پێنج تەقینەوە،
لە مونیرییە لە باکووری شارەکە سێ تەقینەوە، لە گەڕەکی سەتارخان لە رۆژئاوا پێنج تەقینەوە
و لە ناوچەی وەنەک لە باکووری تاران چوار تەقینەوە روویانداوە.
هاوکات، هێرشەکان شاری کەرەج و دەوروبەریشیان گرتووەتەوە.
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە ناوچەی گەرمدەڕە 6 تەقینەوەی بەهێز روویانداوە و
دوای هێرشەکان کارەبای ناوچەکە بە تەواوی بڕاوە.
میدیا فەرمییەکانی ئێران هێرشەکانیان پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاند،
ناوچەکانی (1، 4، 11، 13 و 21)ی تاران کراونەتە ئامانج.
بەرپرسانی ئێران هیچ زانیارییەکیان لەبارەی قەبارەی زیانە گیانی
و ماددییەکان بڵاونەکردووەتەوە. ئاسمانی تاران و ناوچەکانی دەوروبەری ئێستا بە چڕی
جووڵەی فڕۆکەی جەنگی و دەنگی سیستەمی بەرگریی لێ دەبیسترێت.
هاوکات بەرەبەیانی لە شاری ورمێ دەنگی بەهێزی فڕۆکەی جەنگی
بیستراوە. هەندێک لە دانیشتووانی ناوچەی "بێهداری" لە ورمێ ئاماژە بەوە
دەکەن، فڕۆکەکان لە بەرزاییەکی نزم فڕیون و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزیش بیستراوە.
هەر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە شارەکانی سنە، مەریوان و قوروەش
باس لە بیستنی دەنگی فڕۆکەی جەنگی و تەقینەوە دەکرێت.
هەروەها دانیشتووانی شاری تەورێز لە ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی
رۆژهەڵات، بە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز و نائاسایی بەئاگاهاتن و باس لە جووڵەی
چڕی فڕۆکە جەنگییەکان دەکەن. بەپێی زانیارییەکان کاژێر
02:30ی خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لانیکەم دەنگی دوو تەقینەوەی "زۆر
بەهێز " لە ناوچە جیاجیاکانی شارەکە بیستراوە.
AM:09:52:23/03/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت