فرانس پرێس ئاماری قوربانیانی 23 رۆژ شەڕی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی "فڕانس پرێس" دوایین ئامارەکانی
کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بڵاودەکاتەوە کە
لەسەر بنەمای راپۆرتی رێکخراوە ناحکومییەکان و حکومەتەکان ئامادە کراوە.
ئێران
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤیهەرانا، لەم شەڕەدا لانیکەم 3,230 کەس کوژراون،
کە بەم شێوەیەیە:
1,406 هاووڵاتیی مەدەنی (لە
نێویاندا 210 منداڵ هەن).
1,167 کارمەندی سەربازی و ئەمنی.
657 کەس کە ناسنامە و پلەکەیان
دیار نییە.
لوبنان
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاندووە کە 1,029 کەس
کوژراون، کە بەم شێوەیەیە:
832 پیاو، 79 ژن، 118 منداڵ.
لە ناو کوژراوەکاندا 40 کارمەندی کەرتی تەندروستی هەن.
ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 2,786 کەس.
ئیسرائیل
بەرپرسانی ئیسرائیل کوژرانی 18 کەسیان پشتڕاست کردووەتەوە:
16 هاووڵاتیی مەدەنی (15یان
بە مووشەکی ئێران و 1یان بە مووشەکی حزبوڵڵا).
2 سەرباز لە شەڕی زەمینیی
باشووری لوبناندا.
نزیکەی 450 کەسیش بریندار بوون.
عێراق و هەرێمی کوردستان
لانی کەم 68 کەس کوژراون، کە بەم شێوەیەیە:
49 چەکداری گرووپە میلیشیاکانی
سەر بە ئێران.
6 کارمەندی ئەمریکی (بەهۆی
کەوتنی فڕۆکەی سووتەمەنی).
1 سەربازی فەرەنسی لە هەرێمی
کوردستان (بە درۆنی ئێرانی).
5 چەکداری حزبە کوردییەکانی
رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان.
1 پاسەوانی فڕۆکەخانەی هەولێر.
1 ئەفسەری هەواڵگریی عێراق
و 1 هاووڵاتیی مەدەنی و 4 کەسی دیکە لە بەغدا.
وڵاتانی کەنداو
بە گشتی 35 کەس کوژراون (17 مەدەنی و 18 سەربازی)، بەم جۆرە
دابەش بوون:
قەتەر: 7 کوژراو (4 سەربازی قەتەری و 3 تورکی).
ئیمارات: 8 کوژراو (6 مەدەنی و 2 سەربازی).
کوێت: 6 کوژراو (2 سەرباز، 2 پاسەوانی سنوور، 2 مەدەنی).
سعوودیە: 2 هاووڵاتیی مەدەنی.
بەحرەین: 2 هاووڵاتیی مەدەنی.
عومان: 3 کوژراو (1 دەریاوان و 2 مەدەنی).
سەربازانی ئەمریکا لە کەنداو: 7 سەرباز لە کوێت و سعوودیە
کوژراون.
کەناری رۆژئاوای فەلەستین
4 ژنی فەلەستینی بەهۆی
مووشەکە ئێرانییەکانەوە کوژراون.
ئوردن و سوریا
هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە، بەڵام 29 کەس لە
ئوردن و 8 کەس لە سووریا بەهۆی پاشماوەی مووشەک و درۆنەکانەوە بریندار بوون.
زیانەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە
کۆی گشتی کوژراوەکان: 13 سەرباز (6 لە عێراق و 7 لە وڵاتانی
کەنداو).
کۆی گشتی بریندارەکان: نزیکەی 200 سەرباز لە حەوت وڵاتی جیاوازی
ناوچەکە، کە 10یان برینیان سەختە.
AM:09:09:23/03/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت