مەسعود پزیشکیان: بیرۆکەی سڕینەوەی ئێران لە نەخشەدا تەنیا خەیاڵە
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، خەیاڵی سڕینەوەی ئێران لە نەخشەی جیهاندا نیشانەی بێهیوایی و بێ دەسەڵاتیی نەیارانی ئێرانە، ئاماژەی بەوەشدا، هەڕەشە و تیرۆرکردنی خەڵکی ئێران تەنیا دەبێتە هۆی ئەوەی گەلی ئێران ریزەکانی خۆی زیاتر یەک بخات.
یەکشەممە 22ی ئاداری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) رایگەیاند، "بیرۆکەی سڕینەوەی ئێران لە نەخشەدا تەنیا خەیاڵە و نیشانەی شکستی نەیارانیانە لە بەرانبەر ئیرادەی میللەتێکی مێژووسازدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەڕەشە و تیرۆرکردنی خەڵکی ئێران تەنیا دەبێتە هۆی ئەوەی گەلی ئێران ریزەکانی خۆی زیاتر یەک بخات و یەکگرتووتر بێت".
پزیشکیان وتی، "گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیی هەموو وڵاتاندا کراوەیە، جگە لەو دەستدرێژیکارانەی کە هێرش دەکەنە سەر خاکی ئێران".
وتیشی، "وەڵامی هەموو ئەو لێدوانە بێ بنەما و هەڕەشەکان بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە لە مەیدانی جەنگدا دەدەینەوە".
PM:09:42:22/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت