ئێران: گه‌رووی هورمز بۆ هه‌موان کراوەیە جگە لە دوژمنه‌كان نه‌بێت
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه،
22ی ئازاری 2026، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند گەرووی
هورمز، بۆ هاتوچۆی ده‌ریایی و بازرگانی، بە کراوەیی دەمێنێتەوە، ته‌نها بۆ ئه‌وانه
نه‌بێت كه بە "دوژمن" وەسفی كردوون.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه،
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: " كه‌شتییه‌كان ده‌توانن به گه‌رووه‌كه‌دا
تێپه‌ڕن، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن". ئه‌مه وه‌ك
ئاماژه‌یه‌كه بۆ هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له پێناو رێكخستنی هاتوچۆ له‌م راڕه‌وه
ئاوییه گرنگه‌دا.
له‌م باره‌یه‌وه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، محەمەد باقر قالیباف،
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، سه‌باره‌ت به رێڕه‌وه ئاوییه گرنگه‌كه، هه‌ڵوێستی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی
راگه‌یاند و له پۆستێكی كورت، له سه‌كۆی ئێكس وتی: "دۆخی گەرووی هورمز، ناگەڕێتەوە
بۆ هه‌مان دۆخی پێش جه‌نگه‌كه".
ئەو لێدوانه‌ی قالیباف،
بووه هۆی ئاڵۆزبوونی دیمه‌نی ده‌ریایی ناوچه‌كه، چونکە گه‌روی هورمز كه نزیکەی
٢٠%ی نەوت و گازی شلی سروشتی جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستاش به راده‌یه‌كی زۆر
به داخراوی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌و کاتەوەی
تاران لە ٢ی ئازاردا، ڕایگەیاند هاتوچۆی کەشتیهوانی له گه‌روی هورمز سنووردار دەکات
و هەر کەشتییەک، دەکاتە ئامانج کە بەبێ هەماهەنگی پێشوەختە پێیدا تێپەڕێت.
گەرووی هورمز یەکێکە لە
گرنگترین ڕێڕەوه ئاوییه‌كان جیهان، کە بەشێکی بەرچاو، لە دابینکردنی نەوتی جیهانی
پێیدا تێدەپەڕێت، ئەمە وایکردووە ببێتە بابه‌تێكی هه‌ستیاری نێو گرژییە ناوچەیی و
نێودەوڵەتییەکان.
ئەم لێدوانانە، ئه‌و
پرسیاره ده‌وروژێنن كه ئایا لێدوانی له‌و جۆره، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ یاسا نێودەوڵەتییەکانی
بەڕێوەبردنی کەشتییه‌وانی دەریایی گونجاون؟ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی گەرووەکە،
بە ڕێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتی دادەنرێت و گەرەنتی
تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به ئازادی دابین ده‌كات.
AM:11:19:22/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت