ترەمپ هەڕەشەی توند لەئێران دەکات و 48 کاتژمێر مۆڵەتی پێدەدات


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی توند لە کۆماری ئیسلام دەکات و دەڵێت: ئەگەر لە 48 کاتژمێری داهاتوودا و گەرووی هورمز بە تەواوەتی نەکاتەوە، ئەوا دەست لە ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە ناپارێزێت.

سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئاداری 2026، لە تۆڕی تروس سۆشیەل پەیامێکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و نووسیویەتی "ئەگەر ئێران لە ماوەی 48 کاتژمێردا بەبێ هەڕەشە، گەرووی هورمز بە تەواوی نەکاتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرجەم وێستگەکانی وزەی ئێران وێران دەکات و لەنێویان دەبات، سەرەتاش لە گەورەترین وێستگەوە دەست پێدەکات".

هەڕەشەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران لە بارەی گەرووی هورمز لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە 21ی ئاداری 2026، لە هەڵوێستێکی هاوبەشدا 22 وڵات، نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانیان کرد، کە کردوویەتییە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداو و سەر ژێرخانی وزەی وڵاتانی ناوچەکە.


AM:09:31:22/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت