22 وڵات هەوڵەكانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز مەحكوم دەكەن
وێستگەنیوز-
رێبەرانی ئیمارات و زیاتر
لە 20 وڵاتی دیكە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا سەبارەت بە گەرووی هورمز، داوا لە كۆماری
ئیسلامی دەكەن هەوڵەكانی خۆی بۆ داخستنی ئەو گەرووە بە ڕووی كەشتییە بازرگانییەكان
رابگرێت.
لەبەیاننامەكەدا
"هێرشەكانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر كەشتییە بازرگانییە بێ چەكەكان لە كەنداو،
هێرش بۆ سەر ژێرخانی نەوت و غاز و داخستنی بەكردەوە گەرووی هورمز لەلایەن هێزەكانی
ئێران" بە "توندترین شێوە" مەحكوم كراوە.
ئیمارات، بەریتانیا، فەڕەنسا،
ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا، ژاپۆن، كانادا، كۆریای باشور، نیوزیلاند، دانیمارك، لێتۆنی،
سلۆڤۆنی، ستۆنی، نەرویج، سوید، فینلاند، كۆماری چیك، رۆمانیا، بەحرێن، لیتوانی و ئۆسترالیا،
ئەو وڵاتانەن كە بەیاننامەكەیان واژۆ كردوە و "نیگەرانی قوڵی خۆیان سەبارەت بە
تەشەنەسەندنی شەڕ" راگەیاندوە.
ئەم وڵاتانە داوا لە كۆماری
ئیسلامی دەكەن كە "بەخێرایی هەڕەشەكان، چاندنی مین، هێرشی درۆنیو موشەكی و
باقی هەڕەشەكانی خۆی بۆ داخستنی گەرووی هورمز بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكان رابگرێت
و پابەندی بڕیارنامەی ژمارە 2817ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان
بێت".
PM:06:56:21/03/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت