سوپای پاسداران خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی ئیسرائیلی راگەیاند


وێستگەنیوز-


سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند هێزەکانی بەرگریی ئاسمانییان سێیەمین فڕۆکەی جەنگییان لە جۆری
"F-16"ی ئیسرائیلی پێکاوە. ئیسرائیلیش رەتیدەکاتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای پاسداران، سیستەمی مۆدێرن و پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانیی سەر بە هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف 16ـی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج و پێکاویانە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا، تیشک خراوەتە سەر تواناکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران و ئاماژە بەوە دەکات، کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا سەرکەوتوو بووە لە رێگریکردن و تێکشکاندنی زیاتر لە 200 ئامانجی ئاسمانی.

لەلایەکی ترەوە سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا ئێران هەوڵیداوە فڕۆکەیەکیان تێکبشکێنێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و فڕۆکە ئیسرائیلییەکە بۆ شوێنی خۆی گەڕاوەتەوە.


PM:04:50:21/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت