بەریتانیا بۆ بەكارهێنانی بنەكانی لەلایەن ئەمریكاوە رەزامەندیی خۆی دەربڕی


وێستگەنیوز-


حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند رەزامەندە لە بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە ئێران كە ئامانجەكەی گەرووی هورمز بێت.  


ئەندامانی كابینەی حكومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاداری 2026 لە كۆبوونەوەیەكدا رێكەوتن لەسەر ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا رێگەیان پێ بدرێت تا بنكەكانی ئەو وڵاتە بەكار بهێنن بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بە ئامانجی گەرووی هورمز و پاراستنی كەشتییەكان.

سەرەڕای ئەوەش بەریتانیا راستەوخۆ بەشداری شەڕ نابێت و نوسینگەی سەرۆك وەزیران جەخت دەكاتەوە "سیاسەتی بەریتانیا بەرامبەر بە شەڕی ئێران نەگۆڕە و بەشداری ئەو شەڕە ناكەین".


PM:11:49:20/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت