ترەمپ بۆ تۆڕی MSN: ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانمان گۆڕینی رژێمی ئێران نەبوو
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی MSN رایگەیاند: ئامانجی سەرەکیمان لە هێرشکردنە سەر ئێران، بۆ ئەوە
بوو خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت، نەک گۆڕینی رژێم.
پوختەی قسەکانی دۆناڵد
ترەمپ:
- گۆڕینی رژێم
ئامانجێکی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ئێران نەبوو.
- شتە سەرەکییەکە
ئەوەیە کە ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.
- ڕەنگە کاریگەریمان
هەبێت لەسەر ئەوەی کێ حوکمڕانی ئێران دەکات، بەڵام ئەوە ئامانجێکی سەرەکی نییە.
- ئەگەر زۆر
زیاتر بمێنینەوە، ئێرانییەکان هەرگیز ناتوانن وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە.
- ئەگەر ئێستا
بکشێینەوە، ئێران پێویستی بە 10 ساڵ دەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوە، پێموانییە ئەوە دۆخێکی قبوڵکراو بێت.
PM:10:15:20/03/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت