سعودیە: كردەوەی سەربازیی بەرامبەر بە ئێران بە مافی خۆمان دەزانین
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند ریاز لەبەرامبەر هێرشە موشەكی و درۆنییەكانی گرێدراوی ئێران تەسلیم نابین و ئەگەر پێویست بكات ئەنجامدانی كردەوەی سەربازیی بە مافی خۆمان دەزانین.
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رۆژی پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، رایگەیاند كە شانشینی سعودیە بەرامبەر بە هێرشی بەردەوامی موشەك و درۆن لەلایەن ئێران، بژاردەی ئەنجامدانی كردەوەی سەربازیی پشتگوێ نەخستووە.
وتیشی: وڵاتەكەی پێشتریش بە روونی رایگەیاندبوو كە ئەگەر پێویست بكات مافی خۆمانە كە كردەوەی سەربازیی ئەنجام بدەین.
PM:06:16:20/03/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت