ئۆكرانیا سیستمی دژە درۆنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر كرد


وێستگەنیوز-

سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد كە وڵاتەكەی لە پێنج وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستمی دژە درۆنی بۆ شەڕ لەگەڵ درۆنەكانی ئێران جێگیر كرد.


رۆستەم عومەرۆف ئەمڕۆ هەینی20ی ئاداری 2026 لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسی كە یەكەكانی ئۆكرانیا ل پێنج وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر بوون و هەنگاوەكانی دواتر بۆ "هاوكاری ئەمنی درێژماوە" بۆ هەریەك لەوانە دیاری كراوە.

عومەرۆف هەر لەم هەفتەیەدا سەردانی وڵاتانی ئیمارات، سعودیە، قەتەر، كوێت و ئەردەنی كرد.

ڤلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا، پێشتر ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ درۆنە خۆكوژییەكانی ئێران رایگەیاندبوو.

ئۆكرانیا لەپاش شەڕی ئەمدواییەی لەگەڵ روسیا و بەهۆی بەكارهێنانی بەربڵاوی درۆنی مۆدێلی ئێرانی لەلایەن مۆسكۆ لەشەڕدا، توانایەكی باشی دژ بە درۆنەكانی ئێران پەیدا كردوە.


PM:05:26:20/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت