ئيمارات تۆڕێکی تیرۆریستیی پەیوەست بە حزبوڵای لوبنان و ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە
وێستگەنیوز-
دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی ئیمارات، تۆڕێکی تیرۆریستی کە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنان و ئێرانەوە پارەدار و ئاڕاستە ده‌كرا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو تۆڕەی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمی ئیمارات WAM، دەزگای ئاسایشی دەوڵەت ڕوونیکردووەتەوە، تۆڕەکە لەژێر پەردەی بازرگانی وه‌همی لە ناوخۆی وڵات‌دا كاریده‌كرد، هەوڵیدهدا دزه بكاته نێو ئابووریی نیشتمانی و جێبەجێکردنی پیلانی دەرەکی کە هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر سەقامگیری دارایی وڵاتەکە دروست ده‌كرد.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئەم تۆڕە، بەپێی پلانێکی ستراتیژی پێشوەخته، لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکانی پەیوەست بە حزبوڵڵا لە لوبنان و ئێران، پێچه‌وانه‌ی سیستم و رێنماییه ئابوری و یاساییه‌كان، كاریان ده‌كرد بۆ سپیکردنەوەی پارە، پارەدارکردنی تیرۆر و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی.
دەزگای ئاسایشی دەوڵەت، دووپاتی کردەوە هەر هەوڵێک بۆ ئیستغلالکردنی ئابووری نیشتمانی یان دامەزراوە مەدەنییەکان، بۆ مەبەستی تیرۆریستی یان تێکدەرانە، به هه‌مو هێزێك و به شێوه‌یه‌كی یهكلایكهرهوه روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادات کە هەڕەشە لە ئاسایش یان سەقامگیری دەوڵەت بکات، بەبێ گوێدانە سەرچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه یان پاساوه‌كانی.
AM:11:04:20/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت