بەشێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان راگەیاند بۆ پاراستنی گەرووی هورمز


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردەسەر سەر کێڵگەی غازی "رائس لەفان" لە وڵاتی قەتەر شەش وڵات ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پاراستنی گەرووی هورمز.


لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکانی وزە لە ناوچەی کەنداو کرد، هەروەها ئەم وڵاتانە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز و دەستەبەرکردنی هاتووچۆی دەریاوانی.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "داوای راگرتنی دەستبەجێ و گشتیی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکان دەکەین، بەتایبەتی دامەزراوەکانی نەوت و غاز".

هەروەها ئەو وڵاتانە ئیدانەی هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییە بێبەرگرییەکان و داخستنی گەرووی هورمزیان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کرد.

بەریتانیا ئاشکرای کردووە، لەگەڵ ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ئەوروپا و کەنداو کار لەسەر پلانێک دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی جووڵەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.


AM:10:46:20/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت