ترەمپ: پلانمان نییە هێزی زەمینی بۆ خاکی ئێران رەوانە بکەین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، داوای لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە ژێرخانی وزەی ئێران نەکاتە ئامانج، ئاماژە بەوەشدەکات، پلانیان نییە هێزی زەمینی بۆ ناو خاکی ئێران رەوانە بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سانای تاکایچی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "سەرکردایەتیی ئێستای ئێران لەناوچووە و ئێستا تاران بە دوای سەرکردەی نوێدا دەگەڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل عەلی لاریجانی تیرۆر کرد".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمریکا لەبری هەموو جیهان بەرگریی لە گەرووی هورمز دەکات، دوای ئەوەی تاران بە بەکارهێنانی مین ئەو رێڕەوە نێودەوڵەتییەی داخستووە".
ترەمپ پێشبینی کرد جەنگەکە کە چووەتە هەفتەی سێیەمەوە، بەم زووانە کۆتایی بێت، هەرچەندە هۆشداری دا کە کاریگەرییەکانی جەنگەکە لەسەر ئێران "خراپ" دەبن.
ترەمپ داوای لەو وڵاتانە کرد کە زیانمەندی داخستنی گەرووەکەن، بەشداری لە پاراستنیدا بکەن، هەرچەندە وڵاتانی ناتۆ ئەو داوایەیان رەت کردووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا وتی، "داوام لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە ژێرخانی وزەی ئێران نەکاتە ئامانج، نەتانیاهۆش بەو داوایە رازی بووە".
هەروەها وتیشی، "پلانمان نییە هێزی زەمینی بۆ ناو خاکی ئێران رەوانە بکەین".
PM:10:19:19/03/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت