ئەمریکا: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت
وێستگەنیوز-
لە سێهەمین هەفتەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سەرۆکی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاماژە بە نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان
دەکەن.
مایک جۆنسۆن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، رایگەیاند؛
"ئەرکی ئەمریکا لە ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت".
جۆنسۆن لە لێدوانێکدا
بۆ تۆڕی CNN ئاماژەی
بەوەش کرد، داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بووەتە هۆی دروستبوونی هەندێک
ئاڵۆزی لە خشتەی کاتیی شەڕەکەدا، بەڵام کاریگەریی لەسەر ئەنجامە کۆتاییەکە نابێت.
لە لایەکی ترەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا
لە کۆشکی سپی رایگەیاند؛ هەرچەندە وڵاتەکەی هێشتا ئامادە نییە بۆ کشانەوەی دەستبەجێ،
بەڵام لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا پاشەکشە دەکەن.
ترەمپ وتی: "ئێمە تواناکانی ئێرانیانمان بە تەواوی تێکشکاندووە؛
هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانییان نەماوە، سیستەمی رادار و بەرگریی ئاسمانییان لەکار
خراوە و سەرکردەکانیشیان کۆتاییان پێهێنراوە."
PM:02:03:19/03/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت