په‌یوه‌ندییه‌كی تەلەفۆنی تۆقێنه‌ری نێوان مۆساد و فەرماندەیەکی باڵای ئێران
وێستگەنیوز-
"براكه‌م سوێندت بۆ ده‌خۆم من دوژمنی تۆ نیم" به‌و وشانه، فه‌رمانده‌یه‌كی ئێرانی وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كی مۆسادی داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و وتانه‌ی سه‌ره‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پۆلیسی ئێرانی كه ناوی نه‌هێناوه، له‌گه‌ڵ سیخوڕێكی موسادی ئیسرائیلی روویداوه.
بەپێی ئەوەی له رۆژنامه‌ی ناوبراودا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سیخوڕه‌كه‌ی مۆساد بە زمانی فارسی پێی وتووه: "گوێت لێمه؟ ئێمە هەموو شتێک لەبارەی تۆوە دەزانین. تۆ لە لیستی ڕەشی خۆماندایت، هەموو زانیارییەکمان لەسەر تۆ هەیە".
سەرۆکی پۆلیس لە وەڵامدا ده‌ڵێت: باشە.
پاشان سیخوڕه‌كه‌ی مۆساد پێی دەڵێت "تەلەفۆن دەکەم بۆ ئەوەی ئاگادارت بکەمەوە، کە دەبێت لەگەڵ گەلەکەتدا بوەستیت، ئەگەر وا نەکەیت، چارەنووسی سەرکردەکانت دەبێت".
بەرپرسی پۆلیس لە وەڵامدا دەڵێت: "برام سوێندت بۆ ده‌خۆم، من دوژمنی تۆ نیم، من به راستی پیاوێكی مردووم، تکایە وەرە یارمەتیمان بدە".
هەر لە سەرەتای شەڕەوە، سەرکردەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران، زەمینەی ڕووخاندنی ڕژێمەکەیان، بۆ گەلی ئێران دەڕەخسێنێت.
له‌گه‌ڵ كوشتنی هەزاران لە ئەندامانی ڕژێم، لە فەرماندە باڵاکانەوە تا سەربازە ئاساییەکان، جۆرێك له په‌شێوی و ئاژاوه له سهقامهكانی ئێران‌دا ده‌ستی پێكردووه.
ئێرانییەکان باس له‌وه ده‌كه‌ن جۆرێك له په‌شێوی و فه‌وزا، رووی له وڵاته‌كه كردووه و ئاماژە بەوە دەکەن هێزە ئەمنییەکان لە ژێر فشارێکی بێئەندازەدان، هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکەن کە لە شەقامەکان دوور بکەونەوە.
لیستە ئامانجەکان
ئەو بەڵگەنامانەی دەست رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ كه‌وتووه، دەریدەخەن هەڵمەتەکە لە ڕۆژانی سەرەتای جەنگەوە دەستیپێکردووە و وردە وردە بەرەو پەرەسەندن دەچێت.
رۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژە بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئیسرائیل، كه‌وتووه‌ته دوای هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، له بارەگاکانیانەوە تا ئه‌و شوێنانه‌ی له ژێر پرده‌كاندا خۆیانی تێدا حه‌شار ده‌ده‌ن. ئه‌مه وه‌ك هه‌وڵێكه بۆ بۆ پەکخستنی چالاكییه‌كانیان و ناردنی پەیامێکه بۆ ئێرانییەکان کە ئه‌ندامانی رژێم دەکرێنە ئامانج.
تا ئێستا ئیسرائیل، له رێگه‌ی نزیکەی ١٠ هەزار تەقەمەنیییهوه، هه‌زاران ئامانجی به ئامانجگرتووه. له‌وانه زیاد لە دوو هەزار و ٢٠٠ ئامانجیان پەیوەستن بە سوپای پاسداران و میلیشیاکانی بەسیج و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆوە. مەزەندە ده‌كرێت هەزاران کەس کوژراون یان بریندار بوون.
PM:10:12:18/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت