به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مریكا: حکوومەتی ئێران لاواز بووە، بەڵام ناڕوخێت


وێستگە نیوز-

تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "رژێمی ئێران وەک خۆی ماوەتەوە، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە، بە توندی لاواز بووە و ئەگەر لە شەڕ ڕزگاری بێت، هێزە چەکدارەکانی بونیاد ده‌نێته‌وه‌".

گابارد لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پیراندا ده‌ڵێت: هەواڵگریی ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە ڕژێمی ئێران، وەک خۆیەتی، بەڵام بەهۆی هێرش و بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی و توانا سەربازییەکانی، رژێمی ئێران بە توندی لاواز بووە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئه‌وە کرد "ئێران لە دوای حوزەیرانی ٢٠٢٥ەوە، هەوڵی نەداوە دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە".


PM:08:42:18/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت