سوید پشتڕاستی كردهوه له ئێران یەکێک لە هاوڵاتییەکانی بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن" بۆ ئیسرائیل لهسێدارهدراوه
وێستگەنیوز-
چەند کاتژمێرێک دوای لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی کۆرش کەیوانی، بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن" بۆ ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی سوید لەسێدارەدانی یەکێک لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە ئێران پشتڕاستکردەوە.
بەپێی هەندێک له راپۆرتهكان، كۆرش کەیوانی خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی و سویدی بووە.
ماریا مالماوسن، وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدان سزایەکی "نامرۆڤانە و دڕندانهیه و نابێت لێی بێدهنگ بین"، ئاماژەی بەوەشکرد، سوید لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا، سزای لەسێدارەدان لەژێر هەر بارودۆخێکدا بێت، سهركۆنه دهكات.
PM:04:22:18/03/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت