پنتاگۆن بەنیازە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بە بڕێكی زۆر بەرهەم بهێنێت


وێستگەنیوز-

بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن، بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هەوڵدەدات فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکاز، بە بڕێكی زۆر بەرهەمبهێنێت.


ئه‌م جۆره‌ی فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وان‌، هەمان ئەو جۆرەیە کە سوپای ئەمریکا لەم دواییانەدا، لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران بەکاریهێناوە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری تاك ئاراسته‌ کە بە لوکاس ناسراوە، نمونه‌یه‌كی دروستکراوی ئەمریکایە، له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدی ئێرانیی‌ کە تاران، بە شێوەیەکی بەرفراوان، بەکاریدەهێنێت و لە شەڕی ئۆكراینا بۆ سوپای روسیای دابینكردووه‌.

سوپای ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی ڕابردووه‌وه‌، فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانی لوكاس-ی له‌ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووه‌.

ئیمیل مایکل، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا، بۆ توێژینەوە و ئەندازیاری، دوێنێ سێ شەممە، لە کۆنفرانسی پیشەسازی لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا وتی، "دوای تەنها چەند ساڵێکی دی، ئێمە په‌ره‌ی زیاتری پێده‌ده‌ین و باشتری ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ بڕێكی زۆر به‌رهه‌میبهێنین".

هه‌روه‌ها مایکل سه‌باره‌ت به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی لوکاس، ئاماژەی بەوە کرد" تا ئێستا کاریگەری خۆی سەلماندووە و بوونەتە سەرمایەیەکی به‌سود و گرنگ بۆ جبەخانەکەمان".


PM:03:53:18/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت