وەزیری دەرەوەی ئێران: تیرۆركردنی لاریجانی نابێته گورزێكی كوشنده بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی ئاداری 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لەوە کردەوە تیرۆرکردنی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، نابێته گورزێکی کوشندە بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات یان ژێرخانه سیاسییه‌كه‌ی.
عێراقچی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی تاران به كوشتنی عه‌لی لاریجانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە رایگه‌یاند، "هێشتا ئەمریکا و ئیسرائیل، لەوە تێنەگەیشتوون کە سیستمی حوكمڕانی له ئێران، لەسەر بنەمای یه‌ك تاكه كه‌س ڕانه‌وه‌ستاوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "نازانم بۆچی تا ئێستا ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان لەوە تێنەگەیشتوون کە کۆماری ئیسلامی، خاوەنی پێکهاتەیەکی سیاسی یەکگرتووە و لەسەر دامەزراوە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە چەسپاوەکان بنیاتنراوە".
ناوبراو ڕوونیکردەوە، "بوون یان نەبوونی تاکێک، کاریگەری لەسەر ئەم پێکهاته‌یه نییە"، ئاماژەی بەوەدا تاکەکان، ڕۆڵی گرنگ و جیاواز دەگێڕن، بەڵام "گرنگترین شت ئەوەیە سیستمی سیاسی لە ئێران، خاوه‌نی پته‌وی و خۆڕاگرییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه".
عێراقچی له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌ڵێت، "تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوبات، هه‌رچه‌نده خه‌ساره‌تێكی نیشتمانی گه‌وره بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رژێم له‌سه‌ر كاره‌كانی به‌رده‌وام بوو و ده‌ستبه‌جێ جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ دانرا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره وتی، " تەنانەت ئەگەر هەر بەرپرسێکی دیکە شه‌هید بكرێت، ئه‌گه‌ر خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش شه‌هید بكرێت، ئه‌وا له دواجاردا كه‌سێك هه‌یه پۆسته‌كه به‌ڕێوه‌ببات".
كوژرانی لاریجانی تەمەن 67 ساڵ، لە هێرشەکەی شەوی دووشەممەدا، به له ناوبردنی یه‌كێك له کەسایەتییە هه‌ره باڵاکانی سەرکردایەتی تاران داده‌نرێت، لە دوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی شه‌ڕه‌كه به‌ر له 19 ڕۆژ لەمەوبەر.
هەروەها دوێنێ سێشه‌ممه، میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، کوژرانی فەریق غوڵام ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزی نیمچە سەربازیی بەسیجی سوپای پاسدارانی پشتڕاست کردەوە بەهۆی هێرشێکی ئەمریکاوە.
AM:11:22:18/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت