حزبوڵا هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تی لوبنان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
مه‌حمود قامه‌تی فه‌رمانده له حزبوڵای لوبنان، هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت "ئێمه توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه وڵات قڵپبكه‌ینه‌وه و حكومه‌ت بڕوخێنین و سه‌برمان سنووری هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "حكوومه‌تی ڤیچی، به‌رهه‌ڵستكارانی ده‌ستگیر ده‌كرد و له‌سێداره‌ی ده‌دان، دواتر ئه‌و حكومه‌ته رووخێنرا و خیانه‌تكاران له‌سێداره‌دران، پشتیوان به خوا ئێمه ناگه‌ینه ئه‌و دۆخه".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی پێدراوه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی ئێستا، دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕه‌كه و به بێ گوێدانه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه حه‌تمییه و حكومه‌ت له لوبنان، چیتر شیاوی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات نییه، هه‌ڵوێسته‌كانیشی ته‌نها خزمه‌ت به ئیسرائیلی دوژمن ده‌كات. بۆیه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌ڕێگاوه‌یه و خیانه‌تكارانیش باجی خیانه‌ته‌كه‌یان ده‌ده‌ن".
PM:10:47:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت