تره‌مپ: ناتۆ هه‌ڵه‌ی كرد و بێهوای كردم
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "ناتۆ "هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌مژانه" ده‌كات، به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوكاریكردنی ئه‌مریكا بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، دووپاتیشیكرده‌وه كه واشنتۆن پێویستی به هاوكاری نییه.
تره‌مپ له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا هێشتا ئاماده نییه له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ئێران بكشێته‌وه، به‌ڵام "زۆر به زوویی ده‌كشێته‌وه".
وتیشی: "هێزی ده‌ریایی و هێزی ئاسمانی ئێرانمان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوبردووه، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانیان... پێموایه هه‌موو شتێك له ئێران‌دا لێی دراوه".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ر كۆتاییم به‌و رێككه‌وتنه نه‌هێنابا كه ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران واژۆی كرد، ئێمه له لێواری شه‌ڕی ئه‌تۆمیدا ده‌بووین... ئێستاش كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی باشتر له سه‌ركردایه‌تی ئێران‌دا بن".
سه‌باره‌ت به گه‌رووی هورمز، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه "وڵاتانی ناتۆ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌مژانه‌یان كرد... ناتۆ بێهیوای كردم، و پێویستم به ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس نییه بۆ كشانه‌وه له هاوپه‌یمانیه‌كه".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر بڵێن یارمه‌تیده‌ر نابن، ئه‌وه بۆ هاوبهشیهكهمان باش نییه. وه پێویستمان به هیچ یارمه‌تیه‌ك نییه بۆ یاوه‌ریكردنی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمزدا".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه "پێموابوو ئه‌وروپا ئاماده‌یی خۆی بۆ ناردنی كه‌شتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین راده‌گه‌یه‌نێت".
وتیشی: "بێ هیوا بووم له سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا. بێ هیوا بووم له ستارمه‌ر... هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد به پشتیوانی نه‌كردنی ئه‌مریكا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران".
راشیگه‌یاند كه "پێش ستارمه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌میشه له باشترین ئاستیدا بووه... من له‌گه‌ڵیدا ناكۆكم له‌سه‌ر كۆچبه‌ری و وزه".
PM:09:24:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت