"له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا سه‌دان فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی به‌سیج كوژران"
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌كانی ماڵپه‌ڕی "ئێران ئینته‌رناشناڵ" باس له‌وه ده‌كه‌ن، له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا، زنجیره‌یه‌ك هێرشی به‌رفراوان و خوێناوی كراونه‌ته سه‌ر ناوه‌نده سه‌ره‌كی و فه‌رمانده‌ییه‌كانی به‌سیج.
به‌پێی ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌م هێرشانه كه شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجامدراون، بووه‌ته هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 300 فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ری مه‌یدانی به‌سیج.
له یه‌كێك له بۆردومانه هه‌ره هه‌ستیاره‌كاندا، سه‌نته‌ری پاراستن و پشتیوانی، سه‌ر به یه‌كه‌كانی میلیشیاكانی به‌سیج، كراوه‌ته ئامانج. ئه‌م سه‌نته‌ره، وه‌ك شوێنی هه‌ڵگرتن و ئاماده‌كردنی سه‌دان ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل داده‌نرا، كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، له پرۆسه‌ی سه‌ركوتكردنی شه‌قام و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له نێو گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌كارده‌هێنران.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م تۆڕی گواستنه‌وه‌یه، به ته‌واوه‌تی وێرانكراوه، ئه‌مه‌ش گورزێكی كه‌مه‌رشكێنه بۆ توانای هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نییه‌كانی سه‌ر به رژێمی ئێران.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، هێرشه‌كان ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كانی سه‌ر به "پاسه‌وانی محه‌مه‌د ڕه‌سول الله"ی فه‌یله‌قی تارانی گرتووه‌ته‌وه كه سه‌ر به سوپای پاسدارانه. هه‌روه‌ها "یه‌كه‌ی ئیمام ئه‌لهادی" گرتووه‌ته‌وه كه به یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی فه‌رمانده‌یی ستراتیژی تاران داده‌نرێت و زیانێكی به‌رچاوی به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها بۆردومانه‌كان، لیواكانی "ئیمام عه‌لی” گرتووه‌ته‌وه كه به باڵی سه‌ره‌كی و هێڵی پێشه‌وه‌ی سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت "ئاژاوه‌گێڕییه‌كان" داده‌نرێت و له‌م بۆردومانانه‌دا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
PM:05:04:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت