وێنەی ئەو کەسەی لاریجانی بە کوشتدا بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

لە کاتێکدا ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوژرانی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە بۆردوومانەکانی دوێنێ شەوی راگەیاند، رۆژی هەینی رابردوو وتەبێژی پێشووی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، "عەلی لاریجانی ئامانجی داهاتووی ئیسرائیلە".


هەینی پێشوو 13ی ئاداری 2026، دەیڤد کەیەز، وتەبێژی پێشووی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی لە "ئێکس” بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لاریجانی ئامانجی داهاتووی ئیسرائیلە".

کەیەز وێنەیەکی لاریجانی لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکردەوە کە کەسێک بە ماسکەوە لە پشتییەوە دەرکەوتووە و نووسیویەتی، "ئەو کەسەی لە پشتی لاریجانییەوە دەرکەوتووە هاوڕێمە و سیخوڕی خۆمانە".

هەروەها نووسیبووی سیخوڕەکە ناوی "هابا باتور”ەو یەکێکە لە باشترین کارمەندەکانی مۆساد و(هەینی ڕابردوو) ئێرانی بەجێهێشت و بە سەلامەتی گەیشتەوە بۆ ئیسرائیل.

ئەمڕۆش دەیڤد کەیەز دوای ئەوەی بە فەرمی هەواڵی کوژرانی عەلی لاریجانی راگەیەندرا، جارێکی دیکە پەیامەکەی هەینی ڕابردووی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "پێم وتن!”.

دوایین دەرکەوتنی عەلی لاریجانی چوار رۆژ لەمەوبەر بوو کاتێک لە تاران بەشداری رۆژی قودسی کرد.






PM:01:56:17/03/2026




ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت