سه‌رۆكی ئیسرائیل: هیوادارین ئاهەنگی "چوارشەممەی سوور" مژدەی گۆڕانکاری بێت له ئێران
وێستگەنیوز-
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل، بە بۆنەی ئاهەنگی "چوارشەممەی ئاگر" کە لە ئێران بە "چوارشه‌مه‌ی سوور" ناسراوە، پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی گەلی ئێران کرد و تێیدا "گەرمترین پیرۆزبای"یان لێده‌كات و هیوای خواست ئەم ئاهه‌نگه دێرینە مژدەی گۆڕانکاری بێت.
هێرزۆگ له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "ئه‌ی گەلی ئێران، بە بۆنەی ئاهه‌نگی ئاگر- (چوارشه‌ممه‌ی سوور) كه نه‌ریتێكی دێرین و ناوازه‌ی گه‌له‌كه‌تانه، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م، هیوادارم ئەم جەژنە، له‌گه‌ڵ خۆی، راستگۆترین ئومێد و گه‌رموگوڕی و شادی و گۆڕانكاری، بهێنێت كه شایه‌نی ئێوه‌یه".
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئەوەی خستەڕوو، "ئێوە شایەنی له‌مه باشترن و ئێوە شایەنی گۆڕانکارین، هیوادارم چوارشه‌ممه‌ی سوور، له‌گه‌ڵ خۆی گۆڕانکاری ڕاستەقینە بهێنێت، گۆڕانکاری له ناوچه‌كه گۆڕانکاری لە ئێران گۆڕانکاری بۆ داهاتووی منداڵەکانتان".
PM:01:52:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت