لاریجانی کوژراوە یان نا؟


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە ئامانج گیراوە، بەڵام نازانرێت بریندارە یان کوژراوە.


دواتر یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، "عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانمان کوشتووە".

لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە لاریجانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی دەستنووسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "شەهیدبوونی جەنگاوەرانی هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامی لە دەنا، بەشێکە لە فیداکارییەکانی نەتەوەی بەغیرەت کە لەم کاتی خەباتەدا دژی ستەمکارانی نێودەوڵەتی دەرکەوتووە، یادی ئەوان هەمیشە لە دڵی نەتەوەی ئێراندا دەمێنێتەوە و ئەم شەهادەتانە بنەمای سوپای کۆماری ئیسلامی بۆ ساڵانێکی زۆر لەناو پێکهاتەی هێزە چەکدارەکاندا بەهێز و جێگیر دەکات".


PM:12:58:17/03/2026




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت