فه‌ره‌نسا: كه‌شتییه‌كانمان نانێرین بۆ گه‌رووی هورمز
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15ی ئازاری 2026، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه گوایه دوای داواكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز كردووه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، گروپی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی فه‌ره‌نسا، هێشتا هه‌ر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماونه‌ته‌وه و جێگیرن.
وه‌زاره‌ته‌كه له زنجیره‌یه‌ك بڵاوكراوه‌دا له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاندووه "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوده‌بنه‌وه راست نییه و گروپی هێرشبه‌ری كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كان هێشتا له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدان".
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داوای له چه‌ند وڵاتێك كرد، له‌وانه فه‌ره‌نسا، كه‌شتییه‌كان بۆ یارمه‌تیدان له ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شتییه‌وانی له گه‌رووی هورمز، بڵاوبكه‌نه‌وه كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه داخراوه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر ئێران.
لای خۆیه‌وه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له لێدوانێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ئازار، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلێگرام بڵاویكردۆته‌وه، ڕایگه‌یاندووه هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، خۆیان له هه‌ر هه‌نگاوێك به‌دوور بگرن كه ململانێكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌كات.
PM:04:59:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت