سوپای پاسداران بهڵێنیدا بكه‌وێته دوای ناتانیاهۆ و بیكوژێت
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ئاداری 2026، سوپای پاسدارانی ئێران بهڵێنیدا به‌دوای بینیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه بێت و بیكوژێت.
ئه‌مه له کاتێکدایه ململانێکانی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، پێی ناوه‌ته 16یەمین ڕۆژی خۆیه‌وه.
سوپای پاسداران لە ماڵپەڕی تایبه‌ت به خۆی "سوپا نیوز" ڕایگەیاند، "ئەگەر ئەم تاوانبارە، ئەم منداڵکوژە، هێشتا لە ژیاندا بێت، ئێمە به‌و په‌ڕی هێزه‌وه، بەردەوام دەبین لە راوه‌دونانی و كوشتنی".
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەردەوامە و شه‌ڕه‌كه چووه‌ته ناو هه‌فته‌ی سێیه‌مه‌وه و تابێت فراوانتر ده‌بێت.
AM:11:58:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت