ئیمامی نوێژی هەینی له تاران داوای سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل دەکات
وێستگەنیوز-
ئیمامی نوێژی هەینی تاران داوای سڕینەوەی ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، "نابێت شوێنەواری بمێنێتەوە".
ئەحمەد خاتەمی، ئیمامی نوێژی هەینی تاران، لە کاتی ئه‌نجامدانی ڕێوڕەسمی "ڕۆژی قودس" راگه‌یاند، "به ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نین به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری، پێویستی بە سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل هەیە له بوون و نابێت هیچ شوێنه‌وارێكی بمێنێتەوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، " مادام ئەمریکا و ئیسرائیل له بووندان، مرۆڤایەتی ئاشتی و ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت. پشتیوان به خودا، جه‌نگاوه‌ره‌كانمان ئه‌و تاوانبارانە له‌ناوده‌بن و په‌شێمانیان ده‌كه‌نه‌وه له‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیانداوه".
PM:04:41:13/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت